top of page

پلانی نیشتمانی گشتگیر بۆ ئاسایشی فیکری


له ڕێکەوتی ٢٧-٥-٢٠٢٥ نوێنەری دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان بەشداری کرد لە چالاکییەك کە لە لایەن "رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت" CDO ەوە رێکخرابوو بە ناونیشانی "پلانی نیشتمانی گشتگیر بۆ ئاسایشی فیکری" لە شاری سلێمانی. رێکخراوەکە میوانداری چەند ئەندامێکی لیژنەی تایبەتمەندى کردبوو بەمەبەستی داڕشتنی ستراتیجی نیشتمانی گشتگیر کە دیدگا و ئامانجەکانی دیاری بکات لە واقیعی عیراقدا لە بوارەکانی ڕووناکبیری و سیاسی و کۆمەڵگەدا. لیژنەی ناوبراو نوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی تێدا بوو.

 
 
bottom of page