
دەربارەى دامەزراوەى دیجلە
پێکەوە دە توانین جیاوازى دروست بکەین
دەربارەى دامه‌زراوه‌کە:
دامەزراوەى ديجله بۆ پێكه‌وه‌ژيان و گه‌شه‌پێدان DFCD رێكخراوێكى ناحكومي، قازانج نه‌ويسته كارده‌كات بۆ به‌رقه‌راركردن و چه‌سپاندنى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌رێگه‌ى هۆشياركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه هه‌روه‌ها بنياتنانى تواناكان به‌مه‌به‌ستى به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى له بنه‌ماكانى ديموكراسى و حوكمى باش و روونى (شه‌فافييه‌ت) و بنياتنانى تاك له‌سه‌ر بنه‌ماكانى به‌ها مرۆييه باڵاكان به‌ده‌ر له جياكارى نه‌ته‌وه‌يي و ئاينى و ره‌گه‌زى.
دیدگای ئاینده:
DFCD كارده‌كات بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی شارستانی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سایه‌ی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌تدا، به‌ده‌ر له ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ك و ئاین و ئینتمای ئایدیۆلۆجی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌پێدان.
ئه‌ركه‌كان:
DFCD كار له‌سه‌ر هاندانی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی كه تیایدا دادپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان به‌رقه‌راربێت به پێوه‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام و هۆشیاری خه‌ڵك له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به چاكسازی له سیستمی حوكمڕانی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و له‌م پێناوه‌شدا DFCD هه‌موو توانا مرۆیی وهونه‌ری و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی دامه‌زراوه‌كه.
رووبه‌ری جوگرافی كاركردن:
عیراق و هه‌رێمی كوردستان (ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌گه‌ر پێویست بكات).