خولی بەڕێوەبردنی كارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەكان
- marwadejla
- Dec 3, 2024
- 1 min read
لە رێكەوتی ٣/١٢/٢٠٢٤ تیمی دامەزراوەی دیجلە بۆ پێكەوەژیان و گەشەپیدان بەشداری كرد لە خولێکی بەڕێوەبردنی كارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەكان كە لەلایەن رێكخراوی ’’هێزی پلانی بەریتانی‘‘ و بەهاوبەشی كۆمپانیای ’’ئەمەریكان دیپلۆما كۆرس‘‘ سازكرابوو لە شاری هەولێر. بەرنامەی خولەكە چەندین بابەت و بواری لە خۆگرتبوو كە بریتی بوون لە؛ بنیاتنانی تواناكانی كەسی فێرخواز، ئاشنابوون بە نوێترین شێوازەكانی سیستمی بەڕێوەبردن و بنەماكانی بەڕێوەبردنی سەركەوتوو، دانانی میكانیزمی سەركەوتوو بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری كارگێڕی تایبەت بە رێكخراوەكان، گرنگی رۆڵی سەرچاوە مرۆییەكان لە بەرەوپێشبردنی ئاستی رێكخراو و دامەزراوەكان و كۆنتڕۆڵكردنی كێشە و گرفتە لەناكاوەكان لەناو رێكخراوەكاندا. لە كۆتایی خولەكەدا سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی (بەریتانی و ئەمەریكی و عیراقی) بەخشران بە بەشداربووان.