top of page

بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق و کینە لە هەڵبژاردنەکاندا



لە ڕێکەوتی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن بە هەماهەنگی دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان، سیمینارێکی سازکرد لەژێر ناونیشانی(بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق و کینە لە هەڵبژاردنەکاندا) لە ئۆفیسی سەرەکی دامەزراوەکە لە شاری کەرکوک. پەیمانگاکە میوانداری چوار کاندیدی لە پارێزگای کەرکوک کرد کە نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگاکە دەکەن و بریتی بوون لە:

دکتۆر عەباس تەقی لە نەتەوەی تورکمان

دکتۆر سەدام ئەلجومەیلی لە نەتەوەی عەرەب

دکتۆر حسێن حەسەن لە نەتەوەی کورد

عیماد یۆخەنا ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە کۆتای مەسیحی.

سیمینارەکە لەلایەن( ئاوات محەمەد )رێکخەری پڕۆژەکان لە دامەزراوەی دیجلە بەڕێوەچوو. هەر یەك لە کاندیدەکان بیرو بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی تەوەری سەرەکی سیمینارەکە و بابەتی پەیوەست بە واقیعی هەڵبژاردن و گوتاری ململانێ خستەڕوو. پاشان دەرگای پرسیار و گفتوگۆ بە ئامادەبووان خرایە سەرپشت و چەندین بیروڕا و بۆچوون گۆڕدرانەوە.


 
 
bottom of page