top of page

كارى هاوبەش

لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، راگەیاندنی فەرمانگەی تەکنیکی لە وەزارەتی ژینگە بەهاوکاری دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان و بە بەشداری نوێنەران لە بەشی چاودێری ئاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سازکرد، لە شاری بەغدا. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رۆڵی ژنان لەو بوارەدا لەڕێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ گرووپێك لەو ژنانەی لە وەزارەتی ژینگەدا کاردەکەن لەو پسپۆرییەدا. هەروەها نیشاندانی ئەزموون و رۆڵیان لە داکۆکیکردن لە ژینگە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دامەزراوەی دیجلە چەند تیراژێکی لە کتێبی(ژینگە و ژیان) بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرد وەك پێزانین بۆ رۆڵ و هاوبەشییان لەو بوارەدا.

 
 
bottom of page