top of page

سیستەمی دارایی بەردەوام بۆ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان


لە رێکەوتی (20 تا 22 کانوونی یەکەمی 2025) رێکخراوی (رؤية خضراء لحماية البيئة) بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان، خولێکی 3 رۆژی تایبەت بە "سیستەمی دارایی بەردەوام بۆ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان" رێکخست بە ئامانجی :

• گواستنەوە لە پشت بەستن بە بەخشین بۆ بنیاتنانی سەرچاوەی داهاتی بەردەوام.

• دیزاین کردنی ژێرخانێکی دارایی ڕوون لەناو رێکخراوەکاندا.

• بەهێزکردنی سەقامگیری دارایی بەبێ زیان گەیاندن بە ئەرکە مرۆییەکانی رێکخراوەکان.


شایەنی باسە خولەکە تایبەت بوو بە (سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەران، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار، بەڕێوەبەرانی پرۆگرام و پەرەپێدانی دامەزراوە) .ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە خولەکە بە شێوەیەکی کرداری پێشکەش کرا، هەروەها گۆڕینی چەمکەکان بۆ سیستەمێکی جێگیرکراو لە ناو رێکخراوەکاندا هەنگاو بە هەنگاو جەختی لێوەکرا.

 
 
bottom of page