ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە سایەی پشکپشکێنەو گەندەڵییدا
- marwadejla
- May 10
- 1 min read
لە ڕێکەوتی ١٠-٥-٢٠٢٥ دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان، لە ئۆفیسی سەرەکی دامەزراوەکە لە شاری کەرکوك سیمینارێکی سازکرد لە ژێر ناونیشانی "ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە سایەی پشکپشکێنەو گەندەڵییدا". شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەکادیمیست و ڕووناکبیرانی خاوەن را ئامادەی سیمینارەکە بوون و لە کەشێکی پڕ لە بەشداری کارا و گفتوگۆی بەسووددا بەڕێوەچوو،کە هاندەرێكە بۆ دامەزراوەی دیجلە تا لەسەر ئەو چالاکییانە بەردەوام بێت کە لە چوارچێوەی کار و بەرنامەکانیدایە.