پرۆژەى(حوكمڕانى دروست پايه‌يه‌كه بۆ ئاشتى به‌رده‌وام – سيمينارى یەکەم)
- marwadejla
- Jan 25
- 1 min read
Updated: Feb 20
لە چوارچێوەى پرۆژەى(حوكمڕانى دروست پايه‌يه‌كه بۆ ئاشتى به‌رده‌وام) له رێكه‌وتى 25/1/2025، دامه‌زراوه‌ى ديجله بۆ پێكه‌وژيان وگه‌شه‌پێدان یەکەم سيمينارى لە زنجیرە سیمنارەکانى پرۆژەکە سازكرد، له ئۆفيسى سه‌ره‌كى دامه‌زراوه‌كه له شارى كه‌ركوك به به‌شدارى نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى وچالاكوانانى بواره جياوازه‌كان وميدياكارن له نه‌ته‌وه جياجياكانى پارێزگاكه.
سيميناره‌كه كه به‌شێوه‌ى به‌شدارى راستوخۆ و گفتوكۆى ئازاد به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى له‌خۆگرتبوو:
- چه‌مكى حوكمڕانى دروست
- چه‌مكى بنياتنانى ئاشتى
- په‌يوه‌ندى نێوان حوكمڕانى دروست و بنياتنانى ئاشتى
- به‌ڕيوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ (ده‌رفه‌ت وئاڵنگارييه‌كان)
- پايه‌كانى پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتى
- رۆڵى ده‌سته‌بژێرى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌سايه‌تييه كاريگه‌ره‌كان له پايه‌كانى پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتىدا
گفتوگۆكان و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا به‌شێوه‌يه‌كى ئازادانه وله كه‌شێكى لێكتيگه‌يشتندا به‌ڕێوه‌چوون به‌ئاراسته‌ى كارى ده‌سته‌جه‌معى و سازكردنى سيمينار و چالاكى زياتر له ئاينده‌دا كه په‌يوه‌ست بن به‌و ته‌وه‌رانه‌ى خرابوونه‌روو.



















