پرۆژەى(حوكمڕانى دروست پايه‌يه‌كه بۆ ئاشتى به‌رده‌وام – سيمينارى دووەم)
- marwadejla
- Feb 1
- 1 min read
Updated: Feb 20
لە چوارچێوەى پرۆژەى(حوكمڕانى دروست پايه‌يه‌كه بۆ ئاشتى به‌رده‌وام) له رێكه‌وتى 01/02/2025، دامه‌زراوه‌ى ديجله بۆ پێكه‌وژيان وگه‌شه‌پێدان دووەم سيمينارى لە زنجیرە سیمنارەکانى پرۆژەکە سازكرد، له ئۆفيسى سه‌ره‌كى دامه‌زراوه‌كه له شارى كه‌ركوك به به‌شدارى گرووپێك لە دەستەبژێری كۆمەڵایەتی لە كەسانی رووناكبیر و ئەكادیمی وچالاكوانانى بواره جياوازهكان وميدياكارن له نه‌ته‌وه جياجياكانى پارێزگاكه.
سيميناره‌كه كه به‌شێوه‌ى به‌شدارى راستوخۆ و گفتوكۆى ئازاد به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى له‌خۆگرتبوو:
- چه‌مكى حوكمڕانى دروست
- چه‌مكى بنياتنانى ئاشتى
- په‌يوه‌ندى نێوان حوكمڕانى دروست و بنياتنانى ئاشتى
- به‌ڕيوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ (ده‌رفه‌ت وئاڵنگارييهكان)
- پايه‌كانى پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتى
- رۆڵى ده‌سته‌بژێرى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌سايه‌تييه كاريگه‌ره‌كان له پايه‌كانى پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتىدا
گفتوگۆكان و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا به‌شێوه‌يه‌كى ئازادانه وله كه‌شێكى لێكتيگهيشتندا به‌ڕێوه‌چوون به‌ئاراسته‌ى كارى ده‌سته‌جه‌معى و سازكردنى سيمينار و چالاكى زياتر له ئاينده‌دا كه په‌يوه‌ست بن به‌و ته‌وه‌رانه‌ى خرابوونه‌روو.



























