له‌گه‌ڵمدا به، لێبورده به- ته‌وقه‌بكه- ده‌م به‌خه‌نده به
- marwadejla
- May 16
- 1 min read
له رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ينى ١٥-١٦ / ٥ /٢٠٢٥ دامه‌زراوه‌ى ديجله بۆ پێكه‌وه‌ژيان وگه‌شه‌پێدان به‌هاوكارى (رێكخراوى الرحمة)پرۆژه‌يه‌كى ئه‌نجامدا له‌ژێر ناونيشانى (له‌گه‌ڵمدا به، لێبورده به- ته‌وقه‌بكه- ده‌م به‌خه‌نده به) به‌هاوكارى (كۆمه‌ڵه‌ى ئينسان) و (پرۆژه‌ى جسرا) له‌باره‌ى بنياتنانى ئاشتى و يه‌كانگيرى كۆمه‌ڵگه‌يى وپێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه له كه‌ركوك له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌يه‌كى زانستى له‌باره‌ى چه‌مكى ياده‌وه‌رى پڕ له بۆچوونى هه‌ڵه له‌پاشماوه‌ى داب و نه‌ريتى به‌سه‌رچوو.
بيست لاو له هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌شدارييان له پرۆژه‌كه‌دا كرد كه نوێنه‌رايه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كه‌ركوكيان ده‌كرد، هه‌روه‌ها رابه‌ره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له راهێنانى به‌گرووپ و چالاكى هزرى و زانستى ، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى سوودوه‌رگرتن له زانيارى و سه‌رچاوه سه‌رەكييه‌كان و راستييه‌كان له‌لايه‌ن مامۆستايانى زانكۆ و پياوانى ئاينى له‌پێناو به‌ديهێنانى ئامانجه‌كان پيكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و بنياتنانى ئاشتى.