ڕۆشنبیر و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی
- marwadejla
- May 17
- 1 min read
لە درێژەى زنجیرە سیمینارەکانى دامەزراوەى دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان، دامەزراوەکە میواندارى نووسەر و رۆژنامەنووس و وەرگێر بەڕێز (رضا الظاهر)ى کرد بۆ ئەنجامدانى سیمینارێک لە ژێر ناونیشانى " ڕۆشنبیر وبزووتنەوەی کۆمەڵایەتی" لە رێکەوتى ١٧ى ئایارى ٢٠٢٥ لە ئۆفیسى سەرەکى دامەزراوەکە لە شارى کەرکوک. نووسەر کەسایەتییەکى رووناکبیرى دیار وچالاکوانێکى مەدنییە، شایەنى باسە ژمارەیەکى بەرچاو لە رووناکبیران وئەکادیمیست و چالاکوانانى بوارى کۆمەڵگەى مەدەنى و سیاسەتوانان لە هەردوو رەگەز و لە نەتەوە و پێکهاتە جیاجیانى پارێزگاى کەرکوک ئامادەى سیمینارەکە بوون.
دەسپێکى سیمینارەکە پێشکەشکردنى پارچە مۆسیقایەک بوو بە ژەنینى سۆڵۆى گیتار،ودواتر بەڕێز (فەلاح سەلاح) سەرۆکى دامەزاروەکە بەخێرهاتنى ئامادەبووانى کرد و پاشان بەڕێز( ئاوات محمد) لە دامەزراوەى دیجلە سیمینارەکەى بەڕێوەبرد کە شەش تەوەرى لەخۆگرتبوو، لە کۆتاییدا دەرگاى پرسیارو گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بۆ ئامادەبوان کرایەوە بەهەردوو زمانى عەرەبى و کوردى.
سیمینارەکە بەشێوازى بەشدارى راستەوخۆ و راشکاوی لە خستنەڕووى بابەتەکان بەڕێوەچوو، بە مەبەستى ئاڵوگۆڕى بیروڕا وزانیارى لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستى بەردەوامبوونى ئەم جۆرە چالاکیيانه وپێشکەشکردنى سیمینارو دایەلەگۆى زیاتر بە میواندارى دەستەبژێرى رووناکبیرى لە سەرجەم پێکهاتەکانى کۆمەڵگەى کەرکوک.





































