گروپی کەرکوک ونوێگەری لە شیعردا
- marwadejla
- Jun 28
- 1 min read
لە درێژەی کۆڕ و سیمینارە رۆشنبیرییەکانیدا، دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان لە ڕێکەوتی ٢٨-٦-٢٠٢٥ کۆڕێکی سازکرد بۆ شاعیر و نووسەر (سەڵاح حەمە ئەمین)لە ئۆفیسی سەرەکی دامەزراوەکە لە شاری کەرکوك بە ناونیشانی "گرووپی کەرکوك و نوێگەری لە شیعردا". سەرەتای کۆڕەکە بە نیشاندانی فیلمێکی ڤیدیۆیی دەستیپێکرد لەلایەن شاعیر (رەسول عەدنان) وەك سەرەتایەك بۆ ناساندنی بابەتەکە. پاشان شاعیر سەڵاح حەمە ئەمین بابەتەکەی پێشکەش کرد بەزمانی کوردی سەبارەت بە نوێترین کتێبی خۆی لەبارەی هەمان بابەتەوە. بڕگەی کۆتایی کۆڕەکە تەرخان کرا بۆ بەشداری ئامادەبووان بە پرسیار و گفتوگۆ بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی. کۆڕەکە لەلایەن (ئاوات محەمەد) لە دامەزراوەی دیجلەوە بەڕێوەچوو.































