گفتوگۆی کراوە
- marwadejla
- Apr 7
- 1 min read
وەک بەشێک لە بەرنامەى دامەزراوەکە بۆ کۆکردنەوەى رووناکبیران و کەسانى خاوەن ڕا، هەروەها بەمەبەستى رەخساندنى کەشێکى شارستانییانە بۆ گفتوگۆى بنیاتنەر، لە رێکەوتى ٩ى نیسانى ٢٠٢٥ دامەزراوەى دیجلە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان دانیشتنێکى کراوەى سازکرد بۆ گرووپێک لە کەسانى رووناکبیر و ئەکادیمى لە ئۆفیسى سەرەکى دامەزراوەکە لە شارى کەرکوک. گفتوگۆکان زیاتر تایبەت بوون بەوپرسانەى پەیوەندییان بە ژیان و ئایندەى خەڵکەوە هەیە لە بوارى وشیارى سیاسى و بەشدارى کارا لە پرۆسەى دیموکراسى و دروستکردنى راى گشتى بەمەبەستى بەشداریکردن لە راستکردنەوەى رێڕەوى پڕ لە هەڵەى سیستمى حوکمرانى و ئیدارەدا.











